بانگبێژ دەتوانێ بەدەنگی چەندین قورئانخوێنی نێودەوڵەتی بانگبدات. بۆ زیادکردنی دەنگی ئەو قورئانخوێنانە پێویستت تەنیا بە چەند کلیکێکە.

دەنگی زۆرتر دابەزێنە

تایبەتمەندییەکانی بانگبێژ

بانگبێژ چەندین تایبەتمەندی هەیە، گرینگترینیان:

  • کاتی بانگەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، ئاکرێ، دەربەندیخان، کفری، کەلار، ڕانیە، کۆیە، قەڵادزە و زاخۆ، چەمچەماڵ و زەڕایەنی تێدایە.
  • دەتوانێت بەدەنگی چەندین بانگبێژی نێودەوڵەتی بانگبدات. بۆ دابەزاندنی دەنگی زۆرتر بۆ بانگبێژەکەت، کلیک لێرە بکە.
  • ماوەماوە یادی خوات بەبیر دەهێنێتەوە. دەتوانی ماوەی نێوان هەر زیکرێکیش بگۆڕیت لە ڕێکخستنەکان.
  • توانای ئەپدەیت کردنەوە بۆ وەشانی نوێتر بە بێ پێویستی بۆ دووبارە دامەزراندنەوە.
  • بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی زۆرتر، کاتی بانگی ١٠، ١٥ یان ٣٠ ڕۆژ نیشان دەدات.
  • دەتوانی (ئاستی دەنگی بانگبێژ لەکاتی بانگداندا) بگۆڕیت.
  • وە چەندین تایبەتمەندی دیکە.